top of page

شاندێکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەکات

رۆژی سێشەممە بەرواری ١٧-١٠-٢٠٢٣ شاندێك لە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان کە پێکهاتوو لە بەڕێزان مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و خاتوو (حەسیبە مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سكرتاریەت سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە لایەن بەڕێز کاک سەفین بەرپرسی فەرمانگە پێشوازی گەرمیان لێکرا.

مەبەست لەم سەردانە گەیاندنی رێز و سوپاسی مەکتەبی سكرتایەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوو بەرامبەر ئەو هاوکارییەی کە کردیان بۆ پێشوازیکردن لە شاندە عەرەبییەکان کە بەشدار بوون لە کۆبوونەوەی ئەمیندارانی ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە كە لەماوەی رابردوو ئەنجامدرا.

هەر لەم بەسەركردنەوەو دیدارەدا گفتوگۆیەكی کراوە کرا لەسەر پەیوەندییەکانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانییەکان و پێشنیاری کۆمەڵێک خاڵ کرا بۆ ئەوەی زیاتر پێگەی یەکێتی مامۆستایان و شاندە پەروەردەییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی وڵات لە بەشداریکردنی لە کۆنگرە جیهانییەکانی پەروەردەیی زیاترو چالاكتر بكرێت.

لەهەمان كاتدا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بەڵێنیدا کە هەوڵ و کۆششی خۆیان زیاتر بكەن بۆ ئەوەی پێگەی ڕێکخراوەکانی پیشەیی و کۆمەڵگەی مەدەنیی هەرێمی کوردستان ڕۆڵی خۆیان ببینن لە ئیشوکارەکان و چالاكییە نێودەوڵەتی و جیهانییەكان.


Comments


bottom of page