top of page

شاندێکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی شاری بەغدای کرد.

لە رۆژانی 22 و23 ی ئایار شاندێکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی شاری بەغدای کرد ، لە سەردانەکەدا لەگەڵ ئەم لایەنانە کۆبوونەوە:

١- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دکتور شاخوان عبدالله .

٢- فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی.

٣- فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

٤- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان .

٥- راوێژکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق دکتور ئومێد مستەفا .

٦-بیرکاری وەزیری پەروەردە دکتور فلاح حمید .

لە هەموو ئەو دیدار و کۆبوونەوانە داواکاری یەکێتی مامۆستایانیان خستەڕو بە مەبەستی کارکردنی جددی لەسەریان هەروەها هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنیان ، لەوانە:

١- تەرخانکردنی بودجەی پێویست بۆ وەزارەتەکانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.

٢- مسۆگەرکردنی پشکی هەرێم بە تەواوی بۆ ئەوەی چیتر موچە دوانەکەوێت

٣- کارکردن بۆ ئەوەی بڕی پاشەکەوتکرا و و لێبڕینی موچە لە مامۆستایان لە بودجەدا جێگیر بکرێت و بگەڕێنرێتەوە.

٤- تەواوکردنی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی پەیمانگە و زانکۆکانی هەرێم.

٥-یاسای خانەنشینی ژمارە (٩) ی ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێبکرێت، بۆ ئەوەی مامۆستایانی کوردستان لێیەوە بەهەرەمەند بن .

٦- تەواوکردنی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە (کەرکوک،خانەقین،دەشتی موسل)

هەموو ئەو لایەنانە بەڵێنیان دا کار ی لەسەر بکەن.

لە درێژەی سەردانەکەدا وبەمەبەستی دەس بەکاربوونی وەکو بەرپرسی لقی ٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان شاندکە سەردانی دکتورە اشواق جاف کرد .

و شاندەکە لەگەڵ رابیتەی مامۆستایانی کوردیش کۆبووینەوە و گفتوگۆیان لەسەر کێشەکانیان کرد ، جەخت کرایەوە داواکاریەکانی دەگەیینینە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

شیاوی باسە لە هەموو ئەو سەردان و دیدارانە شاندی نەقابەی مامۆستایانی عراقیشمان لەگەڵ شاندی (ی.م.ک)، دواجاریش کۆبوونەوەیەکی هاوبەش کرا لە نێوان هەردوولا پرۆژەیەک ئامادەکرا وەکو کارنامەی هەردوولا بۆ بەرچەستەکردنی داخوازیەکان ، لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکە هاوبەشەکە نەخشەرێگەیەکیش دانرا بۆ سەردانی شاندی باڵای پەروەردەی نێودەوڵەتی ((EI)) کە بڕیاری سەرەتای دراوە لە مانگەکەکانی تشرینی یەکەم یان دووەم سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن.


Comments


bottom of page