top of page

شاندێکی یەکێتی مامۆستایان سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 21_5_2024 شاندێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێریان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بەرێز کارزان عەبدولهادی وەکو سەرۆکی شارەوانی هەولێر.

شاندی یەکێتی مامۆستایان پێکهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا احمد گەرمیانی سەرۆک و خاتوو حەسیبه مستەفاو د. مهدی خۆشناو ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت.

لەمیانەی ئەم سەردانەدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەتایبەت ئەنجامدانی چاڵاکی پاراستنی ژینگەو شوێنە گشتییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەناوەندەکانی خوێندن ئەنجام بدرێت.



Kommentare


bottom of page