top of page

شاندێکی یەکێتى مامۆستایانى کوردستان سەردانی پارێزگای هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (7-2-2023)، شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز ئەحمەد گەرمیانى، سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان سەردانی دیوانی پارێزگای هەولێری کرد ولە لایەن بەرێز ئومید خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەگەرمی پێشوازی لین کرا.

لە دیدارەکەدا، ڕۆڵ و ئەرکى یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان لە خزمەتکردنى توێژى مامۆستایان و قوتابیان و کەرتى پەروەردە و خوێندن بەرز نرخان لە لایەن پارێزگارەوە و ئومێدى سەرکەوتنى زیاتریان بۆ خواست لە کارەکانی (ی.م.ک)، لەوپێناوەشدا پارێزگار ئامادەیی هەموو هاوکارى و پاڵپشتیەکى خۆی نیشاندا.

و تاکیدکردەوە بە بەستنی پەیوەندیەکى تۆکمە و بەهێز لەگەڵ سەرجەم سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییەکان ، تاکو بتوانریت خزمەتى زیاتر پێشکەش بە هاوشاریان و خەڵکى کوردستان بەگشتى بکەن.



Comments


bottom of page