top of page

شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.م.ک) سەردانی بەڕێز دکتۆر ئاڵان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەیان کرد.

‎ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی (١٢-٦-٢٠٢٣) شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەسەرۆکایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی )ی.م.ک( بەیاوەری جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی بەڕێز دکتۆر ئاڵان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە کرا، چەندین بابەتیگرنگ و هەنووکەیی خرانە بەر باس و یەکێتی مامۆستایان بەردەوام دەبێت لە هەمەهەنگی و بەدواداچوونی داواکاری مامۆستایانی کوردستان. هەر لەهەمان ڕۆژدا شانەکە سەردانی بەڕێز مامۆستا ڕەگەز ڕەشید بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردەیان کرد کە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ لەو دانیشتنەدا تاوتوێکران و بەڕێزیان هاوکاری و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنیان و هەماهەنگی زیاتر لەم بوارەدا.


Comments


bottom of page