سێشەمە ، رێکەوتی ۲٠۲۳/٥/۲ شاندێکی باڵای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەرێز مامۆستا احمد گەرمیانی ـ سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانیکوردستان بە یاوەری بەرێزان (مامۆستا عبدالواحد محمد حاجی جێگری سەرۆک و دکتور مهدی قادر و دکتور نادر مستەفا و مامۆستاوشیار حمد ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت) بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە ٤/۲۷ رۆژی ئەندازیار لە هەرێمی کوردستان و ساڵیادیدامەزراندنی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجومەنی سەندیکا / یان کرد وە پێشوازی کران لە لایەن بەرێزان :ـ
عبدالرحمن علی کوردە/ نەقیبی ئەندازیاران
صلاح الدین فخرالدین زەندی / جێگری نەقیب
بۆتان طاهر خۆشناو / بەرپرسی پەیوەندیەکان و هەماهەنگی
دواتر گفتوگۆکرا لە کاری رێکخراوەیی و باسکردن لە ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکاکان و پتەوکردنی پەیوەندیەکان و فراوانکردنیهەماهەنگی لە نێوان هەردوولا ، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری ئەندامانی خۆشەویستی هەردوو سەندیکاکە.
لە کۆتاییدا بەرێز نەقیبی ئەندازیاران بە ناوی ئەنجومەنی سەندیکا وێرای بەخێرهاتنی گەرمی شاندی باڵای یەکێتی مامۆستایانی کوردستانکرد و دوپاتی کردەوە لە گرینگی بەردەوام بوونی پەیوەندی لە نێوان هەردوولا .
Comments