top of page

شاندێكی یەكێتی مامۆستایان كۆلیژی ئاداب و كۆلیژی كشتوكاڵ بەسەردەكاتەوە

رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٨-٨-٢٠٢٤ شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و دكتۆر مەهدی خۆشناو ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەت و بەرپرسی لیژنەی زانكۆو پەیمانگاكان سەردانی هەردوو كۆلیژی ئاداب و كۆلیژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان كرد لەزانكۆی سەلاحەدین بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەكاربوونی راگری نوێی هەردوو كۆلیژەكە.

بۆ ئەم مەبەستە شاندی یەكێتی مامۆستایان وێرای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی و پێشكەشكردنی چەپكەگوڵ، لە نزیكەوە هیوای سەركەوتنیان بۆ هەردوو بەرێزان دكتۆر جۆشان راگری كۆلیژی كشتوكاڵ و دكتۆر موسا راگری كۆلیژی ئاداب خواست.

لەدیدارێكدا باس لە كێشەو گرفتی مامۆستایانی هەردوو كۆلیژەكە كراو جەخت لەسەر خزمەتكردنی زیاتری مامۆستایان كرایەوە.


Comments


bottom of page