top of page

شاندێكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی یەكێتی قوتابیان و لاوانی كوردستان دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ١٨-٢-٢٠٢٤ شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی هەردوو رێكخراوی یەكێتی قوتابییانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان -یان كرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی.

شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ٧١ ساڵەی دامەزراندنی هەردوو رێكخراوی یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان-یان گەیاندە سەرۆك و ئەندامانی هەردوو رێكخراوی ناوبراو و لەلایەن سكرتێری هەردوو رێكخراو بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێكهاتبوو لەبەرێزان مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و دكتۆر مەهدی قادر و ئاودێر مربین حەنا ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و مامۆستا زاهیر ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایان.


Comments


bottom of page