top of page

شاندێكی یەكێتی مامۆستایان سەردانی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەكات

رۆژی پێنجشەممە رێكەوتی ٨-٨-٢٠٢٤ شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەسەرۆكایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی پەیامی پیرۆزبایی خۆیان گەیاندە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ٤٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنیانەوە.

بەم بۆنەیەوە شاندی یەكێتی مامۆستایان جوانترین پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی پارتی سۆسیالیست دیموكرات كردو لەنزیكەوە هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن. هەروەها لە دانیشتنێكدا باس لە بارودۆخی ئێستای كوردستان و ناوچەكە كراو هەروەها تیشك خرایە سەر هەڵبژاردنی رێكخراوەكان كە پێویستە هەڵبژاردنی یەكێتی مامۆستایان ئەنجام بدرێت بۆ نوێبوونەوەو خزمەتكردنی زیاتری چین و توێژی مامۆستایان.

لەكۆتاییدا وێرای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا كرایەوە.


یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

٨-٨-٢٠٢٤


Commentaires


bottom of page