top of page

شاندێكی سەندیكای مامۆستایانی عێراق سەردانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكات

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Oct 30, 2024
  • 1 min read

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ٢٠-١٠-٢٠٢٤ شاندێكی سەندیكای مامۆستایانی عێراق سەردانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستانیان كرد.

شاندەكە پێكهاتبوو لەبەرێز عدی حاتەم ئەلعیساوی نەقیبی سەندیكای مامۆستایانی عێراق و شاندی یاوەری، و لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت بەگەرمی پێشوازیان لێكراو لە دانیشتنێكدا تیشك خرایە سەر پەیوەندی نێوان هەردوولا. هەروەها تاوتوێی چەندین بابەتی گرنگ تایبەت بە پرۆسەی پەروەردە كرا.

هەر لەم دانیشتنەدا بەرنامەو كاری داهاتووی نێوان یەكێتی مامۆستایان و سەندیكای مامۆستایان خرایە بەرباس بۆ خزمەتكردنی چین و توێژی مامۆستایان. هەروەها باس لەكاری هاوبەشی نێوان هەردوولا كرا بەتایبەت بەشدارییە نێودەوڵەتییەكان و تاوتوێكردنی بابەتە هەنووكەییەكانی تایبەت بە مامۆستایان.

جێگەی باسە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ سەندیكای مامۆستایانی عێراق هەیەو لەمیانەی ئەو سەردانەدا جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا كرایەوە.


Comentarios


bottom of page