بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی توركمانی شاندێكی باڵای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ڕۆژی سێیشەممە ڕێكەوتی 2ی5ی2023 بەسەرۆكایەتی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی (ی.م.ك) بەیاوەری مامۆستا عبدالواحد محمد حاجی جێگری سەرۆك وبەرێزان د.مهدی قادر ود.نادر مستەفا ومامۆستا وشیار حمد حاجی ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت،سەردانی بارەگای بەری تورکمانی کرد لە شاری هەولێر، بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن ساڵیادی دامەزراندنی بەرەی توركمانی ولە لایەن بەرێز (ئایدن مەعروف ) پێشوازی كران .
وەچەندین بابەتیش خرانەبەرباس و گفتوگۆ وڕۆڵ مامۆستایانی توركمان ئاماژەی پێكرا وهیوای خوازبوون كە هەماهەنگی زیاتر بكرێت لە هەموو بوارەكانی كۆمەڵگەیی وڕێكخراوەیی.
Comments