شاندی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت سەردانی وەزیری پەروەردە دەكەن
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Jan 15
- 1 min read
دوای سەردانەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان، شاندەكەی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت سەردانی وەزارەتی پەروەردەیان كردو بەیاوەری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٥-١-٢٠٢٥ لەدیوانی وەزارەتی پەروەردە، شاندی كۆمەڵەى مامۆستایانى کوەیت کە پێکهاتبوون لە (د.عدنان الطواری) و (لافى المطیرى) ئەندامانى کۆمەڵەکە بەیاوەری مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و مامۆستا ئاودێر مربین حنا ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەت لەگەڵ بەرێز (ئالان حمە سعید) وەزیری پەروەردە كۆبوونەوەو لە دیدارێكدا گفتوگۆکرا لەبارەى رەوشی پەروەردەو پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردولا، هەروەها ئالۆگۆركردنی زانیاری و ئەنجامدانی پرۆژەی پەروەردەیی هاوبەش و بۆ زیاتر ئاشنابوون بە شێوازو سیستەمی خوێندن.
وابڕیارە شاندەكەی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت سەردانی چەند دەزگاو دامەزراوەیەكی پەروەردەیی بكەن لەهەرێمی كوردستان.
Comments