شاندی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت سەردانی قەڵای هەولێر دەكەن
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Jan 14
- 1 min read
ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ١٤-١-٢٠٢٥ شاندێكی كۆمەڵەی مامۆستایانی کویت بە یاوەری مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستا (ئاودێر مربین حنا) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت سەردانی پێشانگای هونەری لە هۆڵى گەلەرى میدیایان كرد لە ژێرناونیشانى ( هەولێر لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا) ئەم پێشانگەیە تایبەت بوو بە تابلۆی شێوەکارى هاوبەشى مامۆستایانى هونەرمەند.
دوابەدوای ئەمە شاندی میوان سەردانی قەڵای دێرینی هەولێریان کرد.
جێگەی باسە شاندی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت پێكهاتبوون لەبەرێزان (د.عدنان الطواري) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مامۆستایان و بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری مامۆستایان و بەرێز (لافی ئەلموتەیری) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مامۆستایان و بەرپرسی فەرمانگەی پێشنیار و پڕۆژەکان.
Commentaires