رۆژی 11/9/2023 شاندێکی باڵای ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی و شاندی باڵای یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سه‌ردانی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەریان کرد لە شاری هەولێر.
له‌لایه‌ن شاندی باڵای دامه‌زراوه‌ی ستێرلینگ و ئیشق و نیلۆفەر پێشوازی گه‌رمیان لێكراو لە مەراسیمێکدا کە لە لایەن قوتابیانی ئیشقەوە ئامادەكرابوو پێشوازی لە میوانان کرا و شاندەكەی ڕێكخراوی په‌روه‌رده‌یی عه‌ره‌بی بە سەرۆکایەتی بەرێز (جەمال ئەدیب ئەلحسامی) سەرۆکی ڕێکخراوی پەروەردەیی عەرەبی و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لە وڵاتانی تونس، لوبنان، بەحرەین، فەلەستین و جەزائیر پێكهاتبوون، هاوكات شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی بەرێز مامۆستا (ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی) سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و جێگر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت پێكهاتبوو.
هەر بەم بۆنەیەوە شاندی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ستاڤی قوتابخانەكانی ئیشق
لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان له ڕه‌وشی په‌روه‌رده و فێركردن له كوردستان و عێراق كرد هەروەها لەهەمان رۆژ سیمینارێک لە لایەن بۆردی پەروەردەیی ستێرلینگەوە پێشكەش كرا.
Comments