top of page

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداری لە کەرنەڤاڵی ڕۆژی جەژنی منداڵان لەپارکی شانەدەر دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١-٦-٢٠٢٣ بەچاودێری (ئالان حەمە سەعید ساڵح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی احمد سابیر سەرۆکی (ی.م.ک)و ژمارەیەک کەسایەتی کارگێری و پەروەردەی کەرنەڤاڵی ساڵانەی رۆژی جەژنی منداڵان بەشەداری ژمارەیەک باخچەی منداڵان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەڕێوەچوو.

چەندین چالاکی و گۆرانی و موزیک کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخانەکان, چالاکی قوتابخانەکانی پەروەردەی ناوەندی هەولێر و بەهاوکاری باخچەکانی منداڵان پێشکەش کرا. هەروەها گرووپی موزیک بەچەند نمایشیکی جۆراو جۆر بۆ دڵخۆشکردنی منداڵان ئاهەنگەکەیان ڕازاوەتر کرد کەبووە جێی دڵخۆشی ئامادەبووان .


Yorumlar


bottom of page