top of page

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان لەگەڵ بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران كۆدەبێتەوە

سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەكۆبوونەوەی لەگەڵ بەرێز بەرپرسی نووسینگەی سەرۆك وەزیران گفتوگۆیان لەسەر بابەتی دابەشكردنی مووچەو پرۆژەی هەژماری من كرد.

رۆژی سێشەممە رێكەوتی ٢٦-٣-٢٠٢٤ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێز شەعبان شەعبان بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیران كرد بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە ئەنجوومەنی وەزیران دەربارەی دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی خێرا لەو داهاتەی لەبەردەستە، هەروەها جەخت كرایەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت حكومەتی عێراق سەرجەم مووچەی وەزارەتە مەدەنییەكان و سەربازییەكان وەكو چۆن لەعێراق دابەشدەكات بەمشێوەیە مووچە بۆ تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ جیاوازی رەوانە بكات.

هەر لەم دیدارەدا باس لە گرنگی پرۆژەی هەژماری من كرا كە پرۆژەیەكی ستراتیژی گرنگەو حكومەتی هەرێم بەبایەخەوە لەم پرۆژەیە دەڕوانێت، جگە لەمەش هەژماری من پرۆژەیەكە تیایدا مامۆستایان و فەرمانبەران لێی سوودمەند دەبن و بووەتە جێگەی بایەخی مووچەخۆران.


Comments


bottom of page