ئەمڕۆ یەكشەممە بەرواری ٢٦-١١-٢٠٢٣ سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ بەرێز بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە كۆبووەوە.
مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دوای سەردانی دیوانی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەرێز مامۆستا رەگەز رەشید بەرێوەبەری گشتی دیوان كۆبووەوو لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەسەر چەند ئامادەكارییەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ كۆنگرەی ١٣ كەوا بڕیارە لە ٣-١٢-٢٠٢٣ بەرێوەبچێت.
هەر لەم دیدارەدا، وێرای تاوتوێ كردنی بابەتی هەڵبژاردن و چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردن باس لە چەند بابەتێكی پەروەردەیی كرا.
Comments