رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ٢٨-١-٢٠٢٤ لەشاری هەولێر مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.
لەم سەردانەیدا، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەلایەن بەرێز مامۆستا (حەسەن سەرتیپ) بەرێوەبەری گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەكان بەگەرمی پێشوازی لێكرا، لە دیدارێكدا باس لە پێداچوونەوە بە پرۆگرامەكان و هەروەها گرنگترین ئەو گۆرانكارییانە كرا كە لە پرۆگرامەكان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤/٢٠٢٥ ئامادەكراوە. هەروەها تیشك خرایە سەر كارو چالاكییەكانی بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكان و چاپەمەنییەكان.
Comentarios