سەردانی شاندێكی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت بۆ هەرێمی كوردستان
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Jan 14
- 1 min read
ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ١٤-١-٢٠٢٥ شاندێكی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردو لەشاری هەولێر لەمەكتەبی سكرتاریەت لەلایەن سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە بەرێزان (د.عدنان الطواري) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مامۆستایان و بەرپرسی فەرمانگەی کاروباری مامۆستایان و بەرێز (لافی ئەلموتەیری) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مامۆستایان و بەرپرسی فەرمانگەی پێشنیار و پڕۆژەکان.
شاندی كۆمەڵەی مامۆستایانی كوێت بۆ چەند رۆژێك لە كوردستان دەمێننەوەو بۆ ئەم مەبەستە لە مەكتەبی سكرتاریەت كۆبوونەوەیەك لەنێوان هەردوولا سازكراو تاوتوێی چەند پرسێكی پەروەردەیی كراو هەروەها گفتوگۆ كرا لەسەر پەیوەندی نێوان كۆمەلەی مامۆستایانی كوێت و یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.
Comentarios