top of page

سەردانی شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Feb 26
  • 1 min read

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 26ی شوباتی 2025، شاندێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە یاوەری لقی دهۆک سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان کرد.

مەبەستی سەردانەکە پیرۆزبایی کردن بوو لە بەڕێز سەلام حسو بیرۆ کە وەکو بەڕێوەبەری نوێی گشتی پەروەردەی زاخۆ دەستی بە کار کردووە. هەروەها شاندەکە ڕێز و سوپاسی خۆیان پێشکەش بە بەڕێز مامۆستا ئیبراهیم ئەنوەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی پێشووی پەروەردەی زاخۆ کرد، بۆ ماوەی خزمەتکردنی لە پرۆسەی پەروەردە و سەرپەرشتیکردنی بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشتیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی زاخۆ.

دواتر، دانیشتنێکی فراوان ئەنجام درا بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانە و بەڕێز سگڤان ئیبراهیم محمو، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی. لە دانیشتنەکەدا چەندین پرسی پەیوەندیدار بە بارودۆخی پەروەردە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گفتوگۆیان لەسەر کرا.



Comments


bottom of page