top of page

سەردان و بەسەركردنەوەی ژمارەیەك مامۆستای پەروەردەكار و تێكۆشەر

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٢٢-٥-٢٠٢٤ شاندێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەشاری هەولێر ژمارەیەك مامۆستای تێكۆشەرو پەروەردەكاری لەماڵەكانی خۆیان بەسەركردەوە.

شاندی یەكێتی مامۆستایان پێكهاتبوو لە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و بەرێزان خاتوو حەسیبە مستەفاو دكتۆر مەهدی قادر ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت بەیاوەری مامۆستا هەینی قادر ئەندامی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایان، لەسەرەتادا سەردانی ماڵی مامۆستا (قەرەنی ئەسوەد) بەرێوەبەری گشتی پێشووتری پەروەردەی هەولێر كە ساڵانێكی زۆر خزمەتی لەبواری پەروەردەو خوێندندا كردووە، دواتر شاندەكە سەردانی ماڵی مامۆستا (محەمەد ئیسماعیل)یان كرد كە بەرێزیان سەردەمانێك بەرپرسی لیژنەی کاروباری پەروەردە بوون لە شۆرشی ئەیلول، هەروەها سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بووە لەساڵانی حەفتاكان، هەروەها بریکاری وەزیری پەروەردەو لەچەندین پلەو پۆستدا خزمەتی كردووە، بۆ ئەم مەبەستە شاندی یەكێتی مامۆستایان هیوای لەشساغی و تەمەن درێژیان بۆ مامۆستای تێكۆشەر مامۆستا محەمەد ئیسماعیل خواست.

لەهەمان رۆژ شاندی یەكێتی مامۆستایان سەردانی مامۆستا (ئاهەنگ عیزەدین فەیزی) کەسایەتی ناسراوی شاری هەولێر و بەرێوەبەری پێشووتری سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هەولێریان كرد کە بەرێزیان ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە بواری پەروەردەو سەرپەرشتیكردنی سەرپەرشتیاران و كاروباری مامۆستایان.

دواتر شاندی یەكێتی یەكێتی مامۆستایان سەردانی مامۆستا (پاکیزە تەڵعەت) بەرێوەبەری گشتی پێشووتری پەروەردەی هەولێریان كرد كە یەکەم ئافرەت بووە بووەتە بەرێوەبەری گشتی لەوەزارەتی پەروەردە، مامۆستا پاكیزە ڕۆڵی گرنگی بینیوە لەبواری پەروەردەو خزمەتكردنی بەم بوارە. لەهەمانكاتدا شاندی یەكێتی مامۆستایان مامۆستا (نوێن تەڵعەت) مامۆستاو سەرپەرشتیاری خانەنشین بەسەرکردەوە کە لە خانەوادەیەکی تێکۆشەری ئەم شارەن.




댓글


bottom of page