ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ١-٩-٢٠٢٤ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی هەریەك لە مامۆستا هەینی بەرێوەبەری گشتی سەرپەرشتیاریی و ئەندازیار زێوەر بەرێوەبەری گشتی بیناسازی لەوەزارەتی پەروەردە كرد. مەبەست لەم سەردانە قسەكردن بوو لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە پەروەردەو هەروەها تاوتوێكردنی شێوازی نوێی دروستكردنی قوتابخانەكان لەهەرێمی كوردستان.
لەمبارەیەوە بەرێوەبەری بیناسازی لەوەزارەتی پەروەردە باسی لەشێوازەكانی نوێكردنەوەو دروستكردنی قوتابخانەكان كرد كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە بەشێوازێكی سەردەمیانە دروست دەكرێن.
Comments