ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی ٩-٩-٢٠٢٤ شاندێكی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەكانیان كرد.
شاندی یەكێتی مامۆستایان پێكهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و مامۆستا عەتا ئەحمەد رەمەزان جێگری سەرۆك و بەرێزان مامۆستا بەرهەم مستەفا و مامۆستا ئەكبەر ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت، سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پرۆگرام و چاپەمەنییەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیان كرد مەبەست لەم سەردانە گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئامادەكارییەكان وەزارەتی پەروەردە بۆ ساڵی نوێی خوێندن و بەتایبەت دابینكردنی كتێب بۆ كۆگاكان و قوتابخانەكان و دابەشكردنیان، هەروەها گفتوگۆكرا لەسەر ئەو گۆرانكارییانەی لە پرۆگرامەكان دەستكاری كراوە. لەمیانەی ئەو دانیشتنەدا هەردولا هاوڕابوون كە مامۆستایان و قوتابیان رەچاوی كتێبەكان بكەن و بیپارێزن بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی رێكوپێك سوودی لێ ببیندرێت.
لەكۆتاییدا شاندی یەكێتی مامۆستایان سوپاسی بەرێوەبەرایەتی گشتی چاپەمەنییەكانیان كرد بەتایبەت مامۆستا (حەسەن سەرتیپ جاف) كە هەولێكی زۆریاندا بۆ چاپكردن و دەستكاریكردنی پرۆگرامەكانی ئەمساڵ بەشێوەیەكی سەردەمیانە.
Comments