top of page

سەردان و بەسەركردنەوە

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Feb 4
  • 1 min read

ئەمرۆ سێشەممە ٤ی۲ی۲۰۲٥ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی ئەكادیمیای زانكۆی جیهانی كرد و لەلایەن دكتۆر سەرباز عەزیز سەرپەرشتیاری ئەكادیمیا بەگەرمی پێشوازی لێكراو گفتوگۆ كرا لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولاو تاوتوێی چەند بابەتێكی هاوبەش كرا بەتایبەت چۆنیەتی راهێنانی مامۆستایان و كردنەوەی خولی پێداگۆجی بۆ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە بەهەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی جیهان.

لەلایەن خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئەكادیمیا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەموو ئامادەسازییەك بۆ هاوكاری یەكێتی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردە لەوبارەیەوە و كتێبی خولی پێداگۆجی پێشكەشی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كرد.

لەهەمانكاتدا سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئەكادیمیای زانكۆی جیهان سەردانی پەیمانگای جیهانی كرد كە سەر بەوەزارەتی پەروەردەیە و لەلایەن بەرێز مامۆستا هیوا بەگەرمی پێشوازیان لێكراو گفتوگۆ كرا لەسەر چۆنیەتی خزمەتكردنی پەروەردەو مامۆستایان.



تعليقات


bottom of page