سەردان و بەسەركردنەوە
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Nov 11, 2024
- 1 min read
ئەمڕۆ دووشەممە رێكەوتی ١١-١١-٢٠٢٤ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەیاوەری خاتوو حەسیبە ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەت سەردانی بریكاری وەزیری خوێندنی باڵایان كرد.
بۆ ئەم مەبەستە لەنزیكەوە گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێكی تایبەت بە پەروەردەو خوێندنی باڵا كردو هەروەها باسیان لەوەرگرتنی زانیاری و داتاو ئاماركرد تایبەت بە ئافرەتان و ژنان و چۆنیەتی كاركردن بۆ مەبەستی بەرزكردنەوە بۆ رێكخراوی پەروەردەی نێودەولەتی. لەهەمانكاتدا گفتوگۆ كرا لەسەر بەشداری ئافرەتان و ژنان لەبواری خوێندنی باڵاو هاندانی زیاتری ئافرەتان بۆ بەشدارییەكی چالاك و كاریگەر لەسەرجەم بوارەكاندا.

Comentários