top of page

سێ پڕۆژەی هاوبەش بەرێوەدەچێت

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان و ڕێکخراوی ئەدیابین بۆ پەرەپێدانی تواناکان سێ پڕۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی سێشەممە 20-8-2024 لە مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.م.ک) پێشوازی کرا لە هەردوو بەرێزان مامۆستا ئالان و مامۆستا ڕێباز لە کومەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسان بۆ تاوتوێ کردن لەسەر ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی هاوبەش.

سەبارەت بە پڕۆژەکان کەوا بڕیارە لەمانگی 9 بەرێوە بچێت بریتی دەبێت لەئەنجامدانی دیبەتێکی کراوە دەربارەی ڕێبەریی پەروەردەیی، هەروەها کارکردن لەسەر ئەنجامدانی سیمینار لەلایەن برادەرانی ئاسایش و مامۆستایان سەبارەت بە مەترسییەکانی بازرگانی بەمادە هۆشبەرەکان. جگە لەمەش کارکردن لەسەر ئەنجامدانی دیبەیتێکی کراوە بۆ ژمارەیەک پەروەردەکار سەبارەت بەئایندەی پەروەردە لەهەرێمی کوردستان.


Comments


bottom of page