top of page

سۆران .. بەرزراگرتنی یادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان

ماتەمینی و پرسەی هاوخەمی بۆ رووداوەكەی گەرمیان

بەشداریکردنی مامۆستایانی دواناوەندی ڕواندوز و ئامادەیی شەمامی زانستی کچان لە دامەزراندنی (یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان) و ماتەمینی و هاوخەمی بۆ ئیدارەی گەرمیان لە شاری سۆران.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ۱٥ / ٥ /۲۰۲٤ز، ستافی مامۆستایانی قوتابخانە، بەیاوەری بەڕێز مامۆستاچنوور مەزهەر محەممەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندزو شاندی یاوەری بە بۆنەی (٦۲)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بۆ مەبەستی پیرۆزبایی کردن، سەردانی( لقی سۆرانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان)یان کرد.

دواترلە شاری شەهیدانی سۆرانەوە، ماتەمینی و هاوخەمی بۆ ئیدارەی گەرمیان، کە بەهۆی ڕووداوە ناخ هەژێنەکەی دوێنێ وەرگەڕانی مینی پاسەکەی رێگای کەلار - کفری ، کە بەهۆیەوە چوار قوتابیی گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی تریش برینداربوون، بەم بۆنەیەوە پرسەو هاوخەمی خۆیان ڕاگەیاند و چەند خوولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکیان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکانیان خواست.


6 views0 comments

Comments


bottom of page