سه‌رپه‌رشتیار چاوی دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یه ، كۆمه‌لێك ئه‌ركی گرنگی له سه‌ر شانه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی قوتابخانه ، ئه‌و ئه‌ركه ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌ویش به‌مشێوه‌یه‌یه :
1- به‌ر له چوون بۆ قوتابخانه‌كه هه‌ندێ زانیاری سه‌ره‌تایی له سه‌ر كۆی قوتابخانه‌كه كۆبكاته‌وه كارێكی باشه .
2- كاتی چوونی بۆ قوتابخانه بۆ یه‌كه‌م جار خۆی بناسێنێ به‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری قوتابخانه‌یه بۆ ئه‌مساڵی خوێندن و وه‌كو میوانێك له یه‌كه‌م سه‌ردان نه‌چێته شوێنی به‌رێوه‌به‌ره‌كه تا به‌رێوه‌به‌ر ته‌كلیفی لێ نه‌كات . وه‌ك رێزلێنانێك بۆ خۆت و بۆ به‌رێوه‌به‌ره‌كه .
3- دروستكردنی پردی متمانه له نێوان خۆت و ده‌سته‌ی كارگیڕی ، به‌وه‌ی هیچ شتێك نه‌بێت له قوتابخانه رووبدات لێت بشارنه‌وه ، چونكه زانینی سه‌رپه‌رشتیار له‌وانه‌یه رێگا چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌ی قوتابخانه بدۆزێته‌وه .
4- سه‌رپه‌رشتیار وه‌ك پێویست ، ده‌بێ گرفت و كه‌موكوڕیه‌كانی قوتابخانه به یاداشت به‌رده‌وام به‌رز بكاته‌وه ، په‌روه‌رده و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش پێویسته ، رێز له یاداشتی سه‌رپه‌رشتیاران بگرن و جێبه‌جێی بكه‌ن ، چونكه زۆر جار یاداشتی سه‌رپه‌رشتیاران فه‌رامۆش ده‌كرێت و كاری پێ ناكرێ ، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه ، كه تاكه كه‌سێك له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی شه‌خصی هه‌موو كاره‌كان تێك بدات .
5- هه‌ر كاتێك سه‌رپه‌رشتیار بینی كه ده‌سته‌ی كارگێڕی قوتابخانه وه‌ك پێویست هاوكار نیین ، دوای نووسینی یاداشتیش هه‌ر هاوكار نابن ، به‌رای من ئه‌و سه‌رپه‌رشتیاره بۆ پێگه‌ی خۆی و كه‌سایه‌تی خۆی واز له‌و قوتابخانه‌یه بێنێت باشتره ، چونكه حاله‌تی ئاوا بوونی هه‌یه ، به‌رێوه‌به‌ر خۆی له سه‌رووی یاسا و هه‌موو شتێك ده‌زانێت ، ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانییه .
6- پێویسته سه‌رپه‌رشتیار له سه‌ردانه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كاندا ، تێبینی هه‌موو شتێك بكات هه‌ر له ئاڵای هه‌ڵواسراوی قوتابخانه كه ده‌بێ هه‌میشه نوێ و پاك بێت ، ئینجا هۆڵ و هۆبه‌و گۆڕه‌پان و باخچه و كۆگا و تاقیگه‌و ، ئاوی خواردنه‌وه‌و ، ئینجا ژووره‌كانی مامۆستایان و ئیداره ،
7- به‌دواداچوونی وردی تۆماره‌كان بكات ، ئه‌وانه‌ی زۆر گرنگن زیاتر بچێته ناو قوڵایی و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و تۆمارانه . ئینجا تۆماره‌كانی دیكه كه لاوه‌كین به‌ڵام هه‌ندێ جار پێویسته بوونی هه‌بێت .
8- هه‌ر تێبینی و سه‌رنج كه هه‌بێت پێویسته له تۆماری سه‌ردانی سه‌رپه‌رشتیاران بنوسرێت ، دواتر له‌لایه‌ن كارگێری قوتابخانه‌وه واژوو بكرێت كه بینیویه‌تی و كاری له سه‌ر بكرێت .
9- له هه‌ر سه‌ردانێك پێویسته سه‌رپه‌رشتیار پلانی سه‌ردانی هه‌بێت كه هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی چیه ، روون بكاته‌وه . ئینجا به‌دواچوون بۆ سه‌ردانه‌كانی پێشوو بكات .
10- زۆر پێویسته سه‌رپه‌رشتیار كۆمپیته‌ر بزانێت به‌كار بێنێت و زانیاری له سیسته‌می ئی په‌روه‌رده هه‌بێت و به‌دواداچوونی له سه‌ر بكات له رووی داتا‌و خشته‌ی وانه‌كان و خشته‌ی رۆژانه و زانیاری ته‌واوی مامۆستایان .
11- له‌مساڵدا پێویسته به‌دواداچوونی جیدی بكرێت له سه‌ر خوێندنی 6 وانه‌ی ته‌واو و هه‌ر وانه‌یه‌كیش 40 خوله‌كی ته‌واو .
12- جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ئاسایی ، چونكه رۆژێك بووه‌ته پشوو بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك جگه له رۆژانی هه‌ینی .
ئه‌و نووسینه‌م ته‌نها بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ كاری سه‌رپه‌رشتیاره ، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته سه‌رپه‌رشتیار ئه‌مساڵ و بۆ داهاتووش ده‌توانن تا راده‌یه‌ك سوودی لێ ببینن ،
Comments