top of page

ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی خوێنەری کارا.

سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی خوێنەری کارا دەکات

خوێنەری کارا لە ساڵیادی دامەزراندنیدا و لە ئاهەنگێکی خنجیلانەی ڕێکخست بۆ مامۆستایانی ڕاهێنەر لە پڕۆژەی بەرەو کارابوون.

هەشت ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆ یەکەمین تروسکایی مۆمی خوێنەری کارا ڕووی خوێنەرانی ئازیزی ڕۆشن کردەوە، وە ئیمڕۆ مۆمی ساڵی نۆیەمی تەمەنی داگیرساند.

خوێنەری کارا هەمیشە بە گڕوتینەوە لە خزمەتی خوێنەرانمان بووە و لە ماوەی ساڵانی پڕ بەرهەمی تەمەنیدا توانیویەتی خزمەتی کۆمەڵگەی کوردی بکات، لە ڕووی خوێندنەوە و خۆ ڕۆشنبیرکردندا، هەر لە ماوەی ڕابردوشدا و لە پڕۆژەیەک بە ناوی پڕۆژەی بەرەو کارابوون توانی 170 سیمینار لە ناوەندەکانی خوێندن پێشکەش بکات بۆ 11,667 قوتابی و مامۆستا.

بە دروشمی کارابوون و پێشەنگبوون ،


لە ئاهەنگەکە

بڕوانامە بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربوو کە لە ماوەی ڕابردوودا لە پڕۆژەی بەرەو کارابوون بەشداربوون، کۆتای ئاهەنگەکە سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان (مامۆستا احمد گەرمیانی ڕێز و سوپاسی (یەکێتی مامۆستایانی کوردستانی) پێشکەش کرد بە ڕێکخراوی نابراو و هیوای سەرکەوتنی بۆیان خواست لە کارەکانیان لە پێناوی نیشتمان.


1 Comment


Guest
Apr 02, 2023

barasti kartan juana dasttan xosh


Like
bottom of page