top of page

ساڵڕۆژی كردەوە تیرۆریستییەكەی 1 ی شوبات

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Feb 1
  • 1 min read

ئه‌مڕۆ ٢١ ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساته‌ خوێناوییه‌كه‌ی 1ی شوبات تێده‌په‌ڕێت كه‌ ده‌یان شه‌هید و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌، سەری رێزو نەواز بۆ قوربانیانی ئەو رووداوە دادەنوێنین.

بەداخەوە لەرۆژی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ تیرۆریستان لە دوو كردەوەی خۆكوژیدا لەشاری هەولێر دەیان سەركردەو كادیرو رۆڵەی ئەم وڵاتەیان كردە‌ ئامانج، بەو هیوایەین ئەم رووداوە بكه‌ينه‌ هه‌وێنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و كارى پێكه‌وه‌يى لەنێوان سەرجەم لایەنەكان.

روحی شەهیدان هەمیشە شاد و سڵاوورێز بۆ خانەوادەو كەسوكاریان.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

١-٢-٢٠٢٥



Commentaires


bottom of page