top of page

رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی و یەكێتی مامۆستایان چالاكییەكی هاوبەش ئەنجام دەدەن

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Oct 6, 2024
  • 1 min read

رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن و بڕیاریشە چەند وۆركشۆپێك لەرێگەی ئۆنلایینەوە سازبكەن.

بۆ ئەم مەبەستە رۆژی ٥-١٠-٢٠٢٤ لەرێگەی ئۆنلاینەوە كۆبوونەوەیەك بۆ ژمارەیەك لە ستاڤی سكرتاریەت و لقەكانی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و ژمارەیەك لە چالاكوانی ئافرەت ئەنجامدرا، ئەم چالاكییە تایبەت بوو بە ئاستەنگەكان و ئەو دەرفەتانەی كە دەبنە هۆكار بۆ بەشداریكردنی ئافرەتان لە سەركردایەتیكردنی رێكخراو و سەندیكاكان بەتایبەتی سەندیكاو رێكخراوەكانی مامۆستایان.

ئەم كۆبوونەوەیە بەسەرپەرشتی خاتوو مەها بەسوونی نوێنەری رێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی و بەبەشداری نوێنەری شەش وڵات ئەنجامدراو تیایدا گفتوگۆی كۆمەڵێ بابەتی گرنگ كراو هەروەها بڕیاردرا دواتر ژمارەیەك وۆركشۆب لەرێگەی ئۆنلاینەوە رێكبخرێت و دواتریش لێكۆلینەوەیەك هاوبەش بڵاودەكرێتەوە.

جێگەی باسە لەم كۆبوونەوەیە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆك و مامۆستا عەتا جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان و ژمارەیەك لە ئەندامانی سكرتاریەت و لقەكانی یەكێتی مامۆستایان بەشداربوون.



コメント


bottom of page