رۆژی یەكشەمە بەرواری ١٠-٩-٢٠٢٣ وەفدی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە بە هاوكاری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سەردانی (زانكۆی سەڵاحەددین)یان كرد و لەلایەن سەرۆكی زانكۆو یاریدەرەكانی بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.
لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر رەوشی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و وڵاتانی عەرەبی، هەروەها باس لەو پێشكەوتنانە كرا كە لە هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە خوێندنی باڵا و زۆربوونی زانكۆكان و هەروەها باس لەمێژوو و رۆڵی زانكۆی سەلاحەددین كرا كە بەهۆی هەوڵ و ماندووبوون و تێكۆشانی زۆر گەیشتۆتە قۆناغێك كە ئێستاكە نزیكەی ١٤ كۆلیژ لەخۆی دەگرێت و زیاتر لە ٢٥٠٠ مامۆستا لەزانكۆی سەلاحەددین خزمەت دەكەن.
دوابەدوای ئەو دیدارە وەفدی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە قەڵغانی رێزلێنانیان پێشكەشی سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ خواستن.
Comments