top of page

رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەولێر دەكات

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ١٧-١-٢٠٢٤ لەرێگەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا مامۆستا (جەمال ئەدیب ئەلحسامی) سەرۆكی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكانی سەر شاری هەولێری كردو پرسەو سەرەخۆشی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو هێرشە دەربڕی، لەهەمان كاتدا نوێنەری مامۆستایانی هەردوو وڵاتی تونس و لیبیا لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیدا ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەولێریان كرد و پشتگیری خۆیان بۆ ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان دەربڕی.

لەلایەن خۆیەوە مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان سوپاسی هەلوێستی رێكخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و نوێنەری مامۆستایانی وڵاتی توتس و لیبیای كرد بۆ پشتگیری و دەربڕینی هاوسۆزی خۆیان بۆ هێرشە مووشەكییەكانی سەر پایتەختی هەرێمی كوردستان.


Comments


bottom of page