ئهمرۆ یهكشهممه 31_3_2024، لە ژێر چاودێری و به ئامادهبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێرو لوقمان سهعید بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەند و ژمارهیهكی بهرچاو له مامۆستاو پهروهردهكارو قوتابیان، مەراسیمێك بۆ رۆژی ژینگەی پەروەردە بەرێوەچوو.
لهو مهراسیمهدا كه به سرووی نەتەوەیی ئەی رەقیب دهستی پێكرد، چهندین وتار پێشكهشكران، له وتاری پارێزگاری ههولێر ئاماژه بهوه كرا کەوا ژینگە نیعمەتێکی خوداییە و هەرچی لە نێو ئەم چوارچێوەیەدا فەراهەم کراوە بۆ خزمەتی مرۆڤ دروست کراوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بابەتی ژینگە پارێزی یەکێکە لە ئەولەویەتی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەرکی مامۆستایانە کە گرنگی ژیاری و ژیانی بۆ جگەر گۆشەکانمان روون بکەنەوە تاوەکو ئەوانیش ببنە بەشێک لەوانەی گرنگی بە ژنیگەی پەروەردەیی دەدەن و ژینگەی کوردستان دەپارێزن …هەر لەو مەراسیمەدا نامیلکەی ژینگەیی کە لەلایەن پارێزگای هەولێر ەوە چاپکرابوو، لەگۆرەپانی قوتابخانە بەسەر قوتابیان دابەش كرا..
لەلایەكی دیكەوە لە هەمان رۆژ لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایان بە ئامادەبوونی سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و میوانان رۆژی ژینگەی پەروەردە بەرز راگیرا.
コメント