یەکشەممە ۲٥ی۲ی۲۰۲٤، بەئامادەبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له میوانان وەزارەتی پەروەردە پلاتفۆڕمی ئی- ڕاهێنان و ئی -کتێبخانە ڕاگەیاند.
دوا بە دوای کارکردن بە سیستەمی ئەلیکتڕۆنی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بنیادنانی حوکمەتێکی ئەلیکترۆنی، وەزارەتی پەروەردە لە هه‌نگاوه‌كانی به‌رده‌وامه و هەموو پلاتفۆڕمەکانی "ئی" تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن و پڕۆگرامەکانی خوێندن و قوتابخانە و باڵەخانە و پڕۆگرامەکان و مامۆستایان و قوتابییان ڕاگەیاندوە و ئەمڕۆش هەردوو پلاتفۆڕمی تایبەت بە (ئی- ڕاهێنان و ئی - کتێبخانە) ڕاگەیاندرا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گشتاندنێكی تایبه‌تی به‌م بابه‌ته بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئه‌م
پڕۆژەو پلاتفۆرمه بۆ مامۆستایان و قوتابیان وه‌كو هه‌نگاوێكی گرنگ خسته‌ڕوو.
Comentários