top of page

دیدارو كۆبوونەكانی شاندی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە بەغدا

رۆژی دووشەممە رێكەوتی 6-5-2024 لەشاری بەغداد وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەت کەپێک هاتبوو لەبەڕێزان مامۆستا احمد صابر سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و مامۆستا عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆک و مامۆستا ئاودێر مەربین و مامۆستا ئیسماعیل حوسین و مامۆستا خالد مستەفا ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت کۆبونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ بەڕێزان د. انجیلۆجافر یلاتوس بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی بۆ پەروەردەو د. دەلیلە بەرهەمی ڕێکخەری ناوچەی عەرەبی لە پەروەردەی جیهانی ئەنجامدا، لەکۆبونەوەکەدا یەکێتی مامۆستایان جەختیان لەچەند خاڵێکی گرنگ کردەوە:

١- گرنتی موچەی مامۆستایان و شایستە داراییەکانیان ..

٢- دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و بەگرێبەست کردنیان .

٣- گرنگی دانانی پلان و بەرنامەی پێویست بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە.

٤- کردنەوەی خوێکی بەهێزکردن بۆ وانەبێژان لەسەر ئەرک و تێچووی پەروەردەی جیهانی

٥- جەخت کردنەوە لەپێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی یەکێتی مامۆستایان لەنزیکترین کاتدا ..


Comments


bottom of page