خولی راهێنانی مامۆستایان بەردەوامە
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Jun 4, 2024
- 1 min read
ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی ٤-٦-٢٠٢٤ سێیەم رۆژی خولی راهێنانی گەشەپێدانی پیشەیی مامۆستایان بەردەوامی هەبوو . ئەم خولە لەلایەن یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەهاوكاری رێكخراوی نێودەولەتی بۆ پەروەردە (EI) لەشاری هەولێر بۆ ژمارەیەك لە مامۆستایانی نوێنەری لق و كەرتەكانی یەكێتی مامۆستایان كراوەتەوە. دوای تەواوبوونی ئەم خولە، مامۆستایانی بەشداربوو دواتر وەكو مامۆستای راهێنەری سەركردە لەناوچەكانی خۆیان خول بۆ مامۆستایانی دیكە دەكەنەوە.
Comments