top of page

خولی راهێنانی راهێنەران بەسەركەوتوویی كۆتاییهات

رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٥-٦-٢٠٢٤ یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەهاوكاری رێكخراوی نێودەولەتی بۆ پەروەردە (EI) لەشاری هەولێر كۆتایهێنا بەخولی راهێنانی راهێنەران.

ئەم خولە لەلایەن رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە بەهاوكاری ئۆفیسی خانزادە خاتوون بۆ ژمارەیەك راهێنەر بەرێوەچوو كە تیایدا لەقۆناغی یەكەم ژمارەیەك مامۆستا بەشداربوون كە دواتر وەكو راهێنەر لەناوچەكانی خۆیان خول بۆ مامۆستایانی دیكە دەكەنەوە.

لەكۆتایی ئەم خولەدا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان وتارێكی پێشكەش كردو تیایدا ئاماژە بەگرنگی ئەم خولە كردو گوتیشی :بیرۆكەی كردنەوەی ئەم خولە لەسەر داوای یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەچوارچێوەی هەلمەتی جیهانی بۆ فێربوون لەساڵی ٢٠٢٣ راگەیەنراوە، خۆشبەختانە ئەمساڵ رێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە دەستیكرد بەپرۆگرامی راهێنانی راهێنەران (TOT) بۆ ژمارەیەك مامۆستا لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی كوردستان، روونیشیكردەوە "ئامانج لەم خولانە بریتییە لە پەرەپێدانی مامۆستایان لەكەرتی گشتیدا بەدابین كردنی شێواز و تەكنەلۆژیای مۆدێرن بۆ راهێنانی مامۆستایان".

لەكۆتاییدا بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربووانی خولەكە دابەشكراو سەرجەم بەشداربووان لەرێگەی گروپێكەوە پەیوەندییان بەیەكەوە دەبێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەم پرۆگرامی راهێنان بەشێوەیەكی فراوانتر جێبەجێ بكرێت.




Comments


bottom of page