top of page

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزباییشاندێكی پارتی چاكسازی توركمانی سەردانی یەكێتی مامۆستایان دەكات

ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی ٣٠-٥-٢٠٢٤ شاندێكی پارتی چاكسازی توركمان پێكهاتبوو لە بەرێز (عبدالقادر بازرگان) سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان و خاتوو (مونا نبی قهوەچی) جێگری سەرۆک و بەرێزان (محمد دلشاد)و (محمد نزهت) و (فاضل إسماعيل) ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی چاکسازی تورکمان، و لەلایەن بەرێز مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و ژمارەیەك لەئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایان بەگەرمی پێشوازیان لێكرا.

مەبەست لەم سەردانە گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بوو بەبۆنەی ٦٢ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، لەدیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر رەوش و بارودۆخی ئێستای كوردستان و جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان هەردوولا كرایەوە.



Comments


bottom of page