top of page

بەغدا.. پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بیرکاریدوو منداڵی کورد پلەی یەکەم و دووەم بەدەستدەهێنن

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Feb 15
  • 1 min read

بۆ یەکەمین جار دوو منداڵی کورد بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە لە گەورەترین پێشبرکێی نێودەوڵەتی بیرکاری هزری لە شاری بەغداد لە ڕێکەوتی ١٥-٢-٢٠٢٥ کە زیاتر لە ٤٥٠ منداڵ لە ١٦وڵاتی جیهانەوە کە ئەوانیش وڵاتانی (ڕوسیا، تورکیا ، ئێران، ئۆکرانیا ، ئەڵمانیا ، کازاخستان ، ئۆزبەگستان ، فەڕەنسا، تونس ، سعودیە ، یەمەن ، میسر ، چیک ، عێراق) تێیدا بەشدار بوون.

ئەم ساڵ توانرا (لاوی هەرێز) یەکەمی سەر ئاستی سلێمانی لەلایەن (م.بەڵێن هەورامی) لە پەیمانگای سلێمانی ڕاهێنانی پێ کرابوو هەروەها (عەبدوڵا پێشەوا) یەکەمی سەر ئاستی هەولێر کە لە لایەن (پێشواز شەفیق) لە قوتابخانەی کوردستانی ئایندە ڕاهێنانی پێکرابوو نوێنەرایەی هەرێمی کوردستان بکەن و بەشداربن لە پێشبڕکێکەدا.

لەکۆتایی ئەم پێشبرکێیەدا لاوی هەرێز توانی پلەی یەکەم و عەبدوڵا پێشەوا پلەی دووەمی پێشبرکێیەکەیان بەدەستهێنا.

بەناو یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەریەک لە (لاوی هەرێزو عەبدوڵا پێشەوا)و مامۆستاو خانەوادەکانیان دەکەین.



Comentarios


bottom of page