top of page

بەغدا.. شاندێكی یەكێتی مامۆستایان بەشداری لەوۆركشۆرپێكی پەروەردەیی دەكەن

رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٦-٥-٢٠٢٤، لەشاری بەغدا، سەندیكای مامۆستایانی عێراق بەهاوكاری رێكخراوی پەروەردەیی نێودەوڵەتی و بەهەماهەنگی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وۆركشۆپێكی بەناوی ((تعليمٌ عمومي جيد للتعليم) دەستپێكرد.

ئەم وۆركشۆپە بە سەرپەرشتی بەڕێز عودەی ئەلعیساوی بەرپرسی سەندیکای مامۆستایانی عێراق و بە هاوکاری ڕێکخراوی پەروەردەیی نێودەوڵەتی، بە نوێنەرایەتی خاتوو دەلیلە ئەلبەهمی، ڕێکخەری ڕێکخراوی عەرەبی، و بەڕێز ئەنجێلۆ گاڤێلاتۆس بەڕێوەبەری کەمپەینی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و بەئامادەبوونی مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و مامۆستا عەتا ئەحمەد (جێگری سەرۆك) و مامۆستا ئاودێر مربین حەنا و مامۆستا ئیسماعیل حوسێن حەسەن و مامۆستا خالد مستەفا) ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت، ئەمڕۆ دووشەممە (٦ی ئایار) وۆرکشۆپی پەروەردەیی لە ژێر ناوی (نستثمر في تعليم عمومي جيد للتعليم) هەروەها بە ئامادەبوونی لقەكانی ئەلكەرخ و روسافە ئەنجامدا.

هەر لەمیانەی ئەم وۆركشۆپەدا مامۆستا ئەحمەد سابیر گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتارێكی پێشكەش كردو باسی لە مێژووی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان و ئاستەنگەکانی بەردەم مامۆستایانی کوردستان کرد، هەروەها باسی لەرەوش و گوزەرانی مامۆستایان بەتایبەت پێنەدانی مووچە كرد، هەروەك سوپاسی سەندیکای مامۆستایانی عێراقی كرد كە پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە لەگەڵ یەكێتی مامۆستایاندا هەیە و رۆڵی سەندیكای مامۆستایانی بەرز نرخاند لە خزمەتكردن بە مامۆستایان.

جێگەی باسە ئەم وۆركشۆپە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، جگە لەخستنەرووی چەند بابەتێكی پەروەردەیی هەروەها تاوتوێی رۆڵ و كاریگەری سەندیكاكان و رێكخراوەكانی دەكرێت.


Comments


bottom of page