بەسەرکردنەوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
- یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
- Dec 12, 2024
- 1 min read
شاندێکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕۆژی پێنجشەممە، 2024/12/12 سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کردو لەلایەن بەرێزان (گەیلان حاجی سەعید) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و (مەعروف عەزیزخان هەرکی) جێگری سەرۆکی ژوور و (سالار سەڵاح خۆشناو) ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدا باس لەرۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی سێکتەری پەروەردە و هەروەها هەماهەنگی نێوان ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و یەکێتی مامۆستایان لە پەرەپێدانی ئەو سێکتەرە گفتوگۆی لەسەر کرا.
Comments