top of page

بەسەرکردنەوەی فەرمانگەی ڕێکخڕاوە ناحکومییەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 21-8-2024 مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان سەردانی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەكاربوونی بەرێز (فەلاح حەسەن) وەكو بەرپرسی فەرمانگە، هەروەها تاوتوێ كردنی ژمارەیەك پرسی تایبەت بە کاری رێكخراوەیی و ئەنجامدانی كاری هاوبەش.

شایەنی باسە لەم سەردانە هەریەک لە بەرێزان دكتۆر قادر مەجید قاشوری سەرۆكی بزافی ئاشتی ناوخۆ و خاتوو عوروبە عاشوور نوێنەری رێكخراوی سەرائی ناحكومی ئامادەبوون.


Comentários


bottom of page