top of page

بەرێوەچوونی چوارەمین کۆنفرانسی ICET بۆ پەروەردە و فێرکردن

  • Writer: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
    یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
  • Nov 25, 2024
  • 1 min read

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی۱۱ی۲۰۲٤، بەئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری هەولێر و جێگری کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە کوردستان و نوێنەری بەڕێز وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدراڵ و نەقیبی مامۆستایانی عێراق و ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکانی کوردستان و عێراق و بریکار و راوێژکار و بەرێوەبەری گشتییەکانی وەزارەت و پەروەردەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردە و بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاکان، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بەشداربوو لە چوارەمین کۆنفرانسی ICET بۆ پەروەردە و فێرکردن کە لەلایەن قوتابخانەکانی ستیرلینگ لە شاری هەولێر رێکخرابوو.

لەم کۆنفرانسەدا (٥۲٥۰) بەشداربوو لە ئاستی ناوخۆیی و نێۆدەوڵەتی بەشێوەی ئۆنلاین بەشدار دەبن، هەر لەم کۆنفرانسەدا ۳۹ پانێلیستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، لە ۳۰ دامەزراوە و ۳۹ سیمینار بەسێ زمانی جیاواز پێشکەش دەکەن.

جێگەی باسە کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.



Comentarios


bottom of page