ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ١٤-٨-٢٠٢٤ مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەشداربوو لە وۆركشۆپێك بەناونیشانی (ئامادەیی دەروونی قوتابیان و خوێندکاران بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە) کە لەلایەن کۆمەڵەی گەشەپێدانی نیشتمانی لەوڵاتی بەحرەین رێكخرابوو.
لەمیانەی ئەو وۆركشۆپە كۆمەڵێ بابەتی گرنگ خرایەڕوو لەوانە چۆنیەتی ئامادەكردنی قوتابی و خوێندكار بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەر لە قۆناغی باخچە تاوەكو بنەڕەتی و ئامادەیی، هەروەها چۆنیەتی ئامادەكردنی قوتابی بۆ تاقیكردنەوەكان، لەگەڵ ئەوەش باس لە چۆنیەتی مامەڵەكردنی مامۆستا كرا لەگەڵ كەسوكاری قوتابی، و باس لە رۆڵی خێزان لە پرۆسەی پەروەردەكرا.
هەر لەم وۆركشۆپە باس لە چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو قوتابیانە كرا كە ئۆتیزمیان هەیە یان هەر كێشەیەكی دیكەیان هەبێت. ئەم وۆركشۆپە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر بەردەوامی هەبوو كۆمەڵێ بابەتی دیكەی خرایە بەرباس و گفتوگۆی لەسەركرا.
Comments