top of page

بەرزو پیرۆز بێت ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی


رۆژی ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەكەم رۆژنامەی كوردی بەناوی (كوردستان) بڵاوكرایەوە، لەو رۆژەوە تاوەكو ئێستا كاروانی خەبات و تێكۆشانی رۆژنامەگەری كوردی بەردەوامە، بەم بۆنەیەوە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

له‌ يادى ١٢٦ ساڵەی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ريى كورديدا، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی‌ رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی كورد ده‌كه‌ين، هیوادارین به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ له‌ ئاست خه‌می نیشتمان و كوردستاندا بن، هه‌وڵ و ماندووبوونیان له‌پێناو مافه‌كانى گه‌لی كورد و گەیاندنی راستی و خزمەت بە بواری رۆژنامەگەری كوردی بێت.

دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردی بەناوی كوردستان، بووە هەوێنی لەدایكبوونی سەدان رۆژنامەو گۆڤارو كەناڵی میدیایی، تاوەكو ئێستا كاروانی خەبات بەردەوامە، رۆژنامەی كوردستان هەڵگری پەیامێكی سیاسی و رۆشنبیری و مەعریفی گەورە بوو، هەروەها خزمەتێكی گەورەی بەبواری كلتوورو زمان و ناساندنی مێژووی كورد كرد، هەروەك میقداد بەدرخان لە یەكەمین ژمارەی رۆژنامەی كوردستان دا دەڵێت: من رۆژنامەیەكم بە ناوی كوردستان دەركرد، ئامانجم لەم كارە ئەوەیە كە گەلی كورد لە بوارەكانی كلتوری، سیاسی، زمان، ئابوری و زانستەوە هۆشیار بكەمەوە.

بەرزو پیرۆز بێت یادی رۆژی رۆژنامەگەری كوردی.

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان

مەكتەبی سكرتاریەت

٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤



Comentários


bottom of page