((مامۆستایان هه‌میشه سه‌رمه‌شقى تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانن))
جه‌ماوه‌رى كوردستان
مامۆستایانى دڵسۆز و خۆنه‌ویست
15ى ئایارى 2024 یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان شه‌ست و دوو ساڵ له‌ته‌مه‌نى پڕ له‌به‌رهه‌مى خۆى ته‌واو ده‌كات، لاى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان ئاشكرایه ئه‌و رێكخراوه له‌ده‌سپێكى دامه‌زراندنیه‌وه تا ئه‌م ساته دوانه‌ى خه‌باتى په‌یره‌و كردووه، واته له‌یه‌ك كاتدا ئه‌ركه په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌ییه‌كانى خۆى به‌باشترین شێوه راپه‌ڕاندووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ئازایه‌تیه‌كى بێوێنه‌وه به‌شدارى بزوتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌لى كوردستان كردووه، له‌و پێناوه‌دا زیاتر له 480 مامۆستاى شه‌هیدى به‌خشیوه، بڕیاریشى داوه به حه‌ماسه‌ته‌وه درێژه به ئه‌ركه‌كانى بدات تا كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ده‌گاته كه‌نارى ئارام.
به‌ڕێزان خۆشه‌ویستان
له‌م بۆنه پیرۆزه‌دا درود ده‌نێرین بۆ گیانى پاكى ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى (ی.م.ك) و ته‌واوى مامۆستایانى شه‌هید و كۆچكردووه ئازیزه‌كانمان، هه‌روه‌ها هیواى ته‌مه‌ن درێژى بۆ مامۆستایانى خانه‌نشین ده‌خوازین و به‌ڕێزه‌وه‌ش له‌خه‌باتى په‌روه‌رده‌ییان ده‌ڕوانین زۆر به‌به‌رزیه‌وه‌ش هه‌وڵ و ماندووبوونى مامۆستایان له‌هه‌موو قۆناغه‌كانى خوێندن هه‌ر له باخچه‌ى منداڵانه‌وه تا ده‌گاته زانكۆ و په‌یمانگاكان هه‌ڵده‌سه‌نگێنین كه سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو كێشه و داڕسانانه‌ى روبه‌ڕویان بۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیشه، درێژه‌یان به ئه‌ركه‌كانیان داوه نه‌یانهێشتوه نه‌وه‌كانى ئه‌م گه‌له بێ به‌هره بن له په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا.
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم
لایه‌نه سیاسیه‌كان
له شه‌ست و دووه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى مامۆستایان، به‌ئه‌ركى ده‌زانین ده‌نگ و داواكاریه ره‌واكانى مامۆستایانتان پێڕابگه‌ێینین كه خۆیان له‌و بڕگه و بابه‌تانه ده‌بیننه‌وه :
1- ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌هه‌ستێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه كار بكه‌ن، بۆ كۆتایی هێنان به‌كێشه و ململانێكان، چونكه كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان كه‌میان نه‌بینیوه و تاوه‌كو روبه‌ڕوى گرفتى زیاتر ببنه‌وه .
2- ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێم، هه‌ردوو پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا، له‌ریزبه‌ندى یه‌كه‌مى به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان دابنێت و زۆرترین ئیمكانیاتى ماددى بۆ بڕه‌خسێنێت، تاوه‌كو ئه‌و دروشمه جیهانیه ( با زۆرترین وه‌به‌رهێنان له‌مامۆستایان و په‌روه‌رده‌یه‌كى باش و كوالیت به‌رز بكرێت)جیبه‌جێ بێت.
3- پێویسته مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران چیتر نه‌كرێنه قوربانى نێوان حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێم ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت كۆتایی به دواكه‌وتنى موچه بهێنرێت و هه‌ر كه‌سه‌و ژماره‌ى حسابی تایبه‌تى خۆى بۆ بكرێته‌وه .
4- ده‌بێت كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و (44) پاشه‌كه‌وت و لێبیرینه‌ى له موچه كراوه هه‌روه‌ها ئه‌و (12) موچه‌ى نه‌دراوه له‌و ژماره حسابه په‌سنده دابنرێت.
5- به‌رزكردنه‌وه‌ى موچه پێدراوێكى یاساییه، تازووه ده‌بێت بگه‌ڕێنرێته‌وه .
6- پێویسته یاساى خانه‌نشینى یه‌كگرتوى ژماره (9)ى ساڵى (2014) جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به‌و نایه‌كسانیه بهێنرێت كه له هه‌رێم له‌به‌رامبه‌ر خانه‌نشینان به‌كارده‌هێنرێت .
7- زۆر گرنگه كۆتایی به‌كێشه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ بهێنرێت و به‌فه‌رمى دابمه‌زرێنرێن، چونكه ئه‌و به‌ڕێزانه له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا به‌شێكى گرنگى به‌ڕێوه‌چونى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن بوونه.
8- وه‌ك (ی.م.ك) له‌هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن و كۆنفراس ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستمان به‌هاوكارى و پاڵپشتى ئێوه‌یه .
لایه‌نه به‌رپرسه‌كان
مامۆستایانى خۆشه‌ویست
یه‌كێـتى مامۆستایانى كوردستان هه‌میشه خۆى به‌خه‌مخۆر و داكۆكیكارى سه‌رسه‌ختى مامۆستایان و پرۆسه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌یى باش زانیوه، بۆیه زۆر به‌پێداگیریه‌وه داواى جێبه‌جێكردنى ئه‌و داواكاریانه ده‌كات، چونكه دڵنیایه به‌وه نه‌بێت پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنى باڵا به‌باشی به‌ڕێوه ناچێت و ئامانجه بونیادیه‌كانیش ناپێكرێت.
به‌رده‌وام بێت خه‌باتى (ی.م.ك)
روه‌و به‌رهه‌ڤبوونى ته‌واوى مافه ره‌واكان
یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان
مه‌كته‌بى سكرتاریه‌ت
15ى ئایارى2024
Comentarios