فه‌یله‌سوف و شاعیر‌و نوسه‌ری ئه‌مریكی (ڕالف والدۆ ئیمرسۆن)ده‌لێ" مامۆستاى گه‌وره و مه‌زن شته قورسه‌كان ئاسان ده‌كات".
له كۆتایی هه‌ر وه‌رزێكى خوێندن قوتابی ده‌بێ تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات بۆ ده‌رچوون و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و قۆناغه‌ی لێی ده‌خوێنێ، واته تاقیكردنه‌وه ده‌بێته پێوه‌ری ده‌رچوون و ده‌رنه‌چوونى قوتابی له قۆناغه‌كه‌ى دا. لێره‌دا ڕۆڵ و ئه‌ركی مامۆستاى دڵسۆز و به‌رپرسیار جگه له‌وه‌ى هانده‌ر و پاڵپشتى سه‌ركه‌وتنى قوتابییه، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه له سه‌ركه‌وتنى قوتابی له‌م ساڵه‌ى خوێندنى دا، هه‌موومان ده‌زانین تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌م تا زۆر دوو دڵى و ڕاڕایی و ترسى هه‌یه لاى قوتابی و زۆر جار له‌وانه‌یه لاى هه‌ندێ له قوتابیان تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌كو مۆته‌كه و شه‌وەزه‌نگ و دێوه‌زمه دێته به‌رچاویان و لێی ده‌ترسن و سه‌خله‌ت و په‌ژاره ده‌بن و له‌وانه‌یه ئه‌و ترس و ڕاڕاییه كاریگه‌رى نه‌رێنى له سه‌ر ئاستى قوتابیان دروست ده‌كات، بگره زۆر جاران قوتابی كه له ڕۆژانه دا ئاستى به‌شدارى كردنى زۆر باشه، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌كو پێویست نابێت.
لێره‌دا ڕۆڵى مامۆستا ده‌رده‌كه‌وێت كه له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان هه‌رده‌م كاراكته‌رێكى هیوا به‌خش و ئومێد پێدان بێت بۆ قوتابی و كاره‌كان ئاسان بكات و كه‌شێكى له بار‌و گونجاو بڕه‌خسێنێ له ناو تاقیكردنه‌وه‌كان، هه‌رده‌م مامۆستا دەبی هانده‌ر و داهێنه‌ر بێت و پرۆسه‌كه به ئاسانى نیشانى قوتابیان بدات و هه‌وڵ بدات به به‌رده‌وامى فشار و گوشار و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونى له سه‌ر قوتابی كه‌م بكاته‌وه و دڵنیایی و متمانه به قوتابی ببه‌خشێ و ئاراسته‌یان بكات به‌ره‌و و داب و نه‌ریت و شێوازی ڕاست و دروست و متمانه‌ى قوتابی به‌رز بكاته‌وه به خۆیان، هەمیشە بەڕووى خۆش و دڵى گه‌ش و سینگ فراوانى و به‌خشینی وزه‌ى ئه‌رێنى به قوتابییه‌كان رەفتار بکات و هەروەها پێیان بلێ گه‌ر هاتوو له تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك وه‌ڵامه‌كانیان باش نه‌بوون به ئاسایی وه‌ری بگرن و هه‌ل و فورسه‌تى تر هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه دڵنیایان بكاته‌وه كه‌وا كۆتایی جیهان نییه و ده‌توانن له خولى تر به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردنه‌وه‌كه ئه‌نجام بده‌نەوە ، گرنگ ئه‌وه‌یه له هه‌وڵدان به‌رده‌وام بن و وره‌یان نه‌ڕوخێ و بڕوایان به خۆیان پته‌وبێت كه‌وا به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و قۆناغه تێ ده‌په‌رێنن، بۆیه گرنگه مامۆستا له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كان زۆر به هه‌ستیاری و به‌رپرسیاریه‌تى گه‌وره ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كان بكات.
ئینگلیزه‌كان قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگیان هه‌یه ده‌لێن" هه‌له‌ى پزیشك له ژێر زه‌وی ده‌نێژرێ،هه‌له‌ى ئه‌ندازیار به‌رده‌بێته‌وه سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام هه‌له‌ى مامۆستا له سه‌ر زه‌وی به ئاسانی ده‌مێنێته‌وه". بۆیه گرنگه مامۆستا به‌وپه‌ری به‌رپرسیاریه‌تى و ویژدان زیندوویی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ قوتابیان و تاقیكردنه‌وه‌كان بكات و هه‌موو ترس و دوو دڵى و ڕاڕایی له ناخی قوتابی بڕه‌وێنێته‌وه‌و نه‌هێلێ و هانی قوتابیان بدات و له دیتنی هه‌ر حاله‌تێكى ترسی زیاد و ڕاڕایی له قوتابی، پێویسته بانگی به‌رێوه‌به‌ر یان ڕابه‌ری پۆڵ یان رێنمایكاری په‌روه‌رده‌یی بكات و دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن به هێمنی و ئاسوده‌یی، قوتابییه‌كه له شله‌ژاوی ده‌روونی ڕزگار بكه‌ن. كه‌شێكى ئاسوده‌یی و ئه‌رێنى بۆ هه‌موو قوتابیان بڕه‌خسێنن.
بەکر کەریم حەسەن
به‌رێوه‌به‌رى گشتى/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی
Comments