top of page

باشیك.. سەردان و بەسەركردنەوە

رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ١٥-٥-٢٠٢٤ شاندێكی یەكێتی مامۆستایان پێكهاتبوو لە بەرێزان مامۆستا (ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و خاتوو (حەسیبە مستەفا) ئەندامی مەكتەبی سكرتاریەت بەیاوەری مامۆستا (نەشوان حامد) ئەندامی لقی موسڵی یەكێتی مامۆستایان سەردانی شارۆچكەی (باشیك)یان كرد بەمەبەستی بەسەركردنەوەی بەرێز (بەدیع عەبدال) سەرۆكی لقی موسڵی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان كە لەماوەی رابردوو باری تەندروستی خراپ ببوو خۆشبەختانە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری ئێستا بارودۆخی باشتر بووە.

بۆ ئەم مەبەستە شاندی یەكێتی مامۆستایان هیوای سەلامەتی و زوو چاكبوونەوەیان بۆ خواست.


Comments


bottom of page