top of page

ئەرژەنتین.. سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان بەشداری چەند چالاكییەك دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە رێكەوتی ٢٨-٧-٢٠٢٤ بەر لە ئەنجامدانی كۆنگرەی دەیەمی رێكخراوی نێودەولەتی بۆ پەروەردە چەند چالاكییەك ئەنجامدرا. كە تیایدا مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەچەند چالاكییەك بەشداربوو. یەكێك لەو چالاكییانە بریتی بوو لە چۆنیەتی پێدانی پارە لەلایەن رێكخراوە نێودەولەتییەكان بۆ ئەو وڵاتانەی كە پێویستیان پێیەتی بەمەبەستی بەرزكردنەوەی كوالێتی پەروەردەو فێركردن.

لەمیانەی ئەو چالاكییانە داواكرا كە عێراق بخرێتە لیستی ئەو وڵاتانەی كە پەروەردەیەكەیان پێویستی بە هاوكاری و یارمەتی نێودەولەتییە، بەتایبەت هەرێمی كوردستان و هەروەها عێراق بەشێوەیەكی گشتی بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو كێشەو گرفتانە بكرێت كە لەبواری پەروەردەدا هەیە.

هەر ئەمڕۆ وۆركشۆپێك ئەنجامدراو كۆمەڵێ لیژنەی جۆراوجۆر دروست كراو كۆمەڵێ سەرنج و پێشنیار خرایەروو بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری هاوبەش.

هەروەها چەند چالاكییەكی دیكە ئەنجامدرا كە سەرجەمیان پەیوەست بوون بەبواری پەروەردەو باشتركردنی كوالێتی خوێندن و بەرەوپێشبردنی ئاستی پەروەردەو فێركردن.


Comments


bottom of page